رۆژی دوو شەممە ١٦-٩-٢٠٢٤ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری هەولیر لەگەڵ لێپرسراوو هەڤاڵانیی ئەنجومەنی هەردوو کۆمیتەی رێکخستنی پیشەوەران و کاسبکاران، و بیست و دووی شەمامک کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوانەدا کە د. مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سێی هەولێر ئامادەی بوو، ئاسۆ مامەند تەئکیدی کردەوە؛ لە هەڵبژاردنی داهاتوو، رێڕەوی حوکمڕانیی راست دەکەینەوە، و حکومەتێکی خزمەتگوزاری هاوبەشی راستەقینە دەهێنینە کایەوە کە شایەتیی هاووڵاتییانیی هەرێمی کوردستان بێت.
ئاسۆ مامەند تەئکیدیشی کردەوە؛ لەبەر رۆشنایی هەنگاوە راست و درووستەکانیی سەرۆک و سەرکردایەتیی، لە ئێستادا پێگەی یەکێتیی لە سەر ئاستیی ناوخۆیی و هەرێمیی و نێودەوڵەتیی ئێجگار بەهێزە، و بەرەو باشتریش هەنگاو دەنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP