١٨ یانەی خولی نایابی عێراق دژی ھەڵەی ناوبژیوانان دەوەستنەوە

وەرزش
19:24 - 2021-03-07


وابڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ١٨ یانەی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق ئەنجام بدرێت بۆ ھەڵوێست وەرگرتن دژی ھەڵەی ناوبژیوانان لە یارییەکانی خولی نایابی عێراق.. لەو کۆبونەوەیەدا یاداشتێک ئامادە دەکرێت و ئاراستەی دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەکرێت بۆ دەرکردنی بڕیاری گونجاو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP