بڕینەوەی دارەكان لەلایەن تورکیاو هاوپەیمانەکانی دیمەنی عەفرینیان گۆڕیوە

جیهان
13:45 - 2024-10-23


رۆژنامەنوسێكی كورد لەڕێگەی وێنەی مانگە دەستكردەكانەوە تیشك دەخاتە سەر بڕینەوەی بەردەوامی دارەكان لە ناوچەی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە، وێنەكان بە ڕونی قەبارەی بڕینەوەی دارەكان و ئەو گۆڕانگارییە گەورەیەی كە ڕویداوە نیشان دەدەن .
جەمال بالی ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێكی كوردە لە ڕۆئاوای كوردستان وێنەكانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت، "بینەربن کە چۆن دارستانە چڕەکانی عەفرین بونەتە ناوچەیەكی گەورەی بێ بەرهەم، دوای ئەوەی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە ساڵی 2018دا عەفرینیان داگیرکرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە ماوەی شەش ساڵدا زۆربەی دارستانەکانی عەفرین و هەزاران دار زەیتونیان بڕیوەتەوە".

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی PAXی هۆڵندی تەنها لەماوەی سێ ساڵی سەرەتای داگیركردنی عەفرین و تا ساڵی 2021، زیاتر لە 58%ی دارستانەکانی ئەو بەشەی ڕۆژئاوای كوردستان بڕدراونەتەوە و لەناوبراون.
لە كانونی دوەمی 2018 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر ناوچەی عەفرین لە ڕۆژئاڤای كوردستان و داگیری کرد، لەوكاتەوە چەندین ڕاپۆرت لەبارەی تاوانە ژینگەیەكانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەكانی بڵاوكراونەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP