گوڵتان کشاناک سەبارەت بەپرسی هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) ڕایگەیاند،
"ڕەنگە هەفتەی داهاتوو گوێمان لەدەنگی ئۆجەلان بێت".
گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشوتری گەورەشارەوانی ئامهد
لەبارەی وتەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە وتی: داوا لە عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەم
یەکلایەنە داوا بکات پەکەکە چەک دابنێت و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنێت. ڕایگەیاند،"من
بۆچونم وایە ڕەنگە 29ی ئەم مانگەو لەیادی ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا، گوێمان لەدەنگی
عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ ، دەستەی پارێزەرانی ئۆجەلان
داواکارییەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورساو بەڕێوەبەرایەتیی
گرتوخانەی ئیمڕاڵی کردو داوای دیداری ئۆجەلانیان کرد کە زیاتر لە43 مانگە ڕێگە بەدیداری
نەدراوە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە
پەیامەکەیدا ئەوەشی راگەیاند، دەشێ گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان لاببرێت و لەنێو
فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان سیاسەت بکات.
هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند،
دەرفەتێکی مێژوویی لەئارادایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ بهێنین لەگەڵ پەکەکە.
لەبەرامبەردا، ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند،
وتەکانی باخچەلی و ئەردۆغان لەبارەی ئۆجەلان و داوای چەکدانان لە پەکەکە، لە پەیامێک
زیاتر هیچی دیکە نییە و پێدەچێت ئەردۆغان پیلانێکی مەترسیداری هەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP