بڕیارە بەم نزیکانە زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە
کەسوکاری شەهیداندا دابەشبکرێت و بەرێوەبەری گشتيی كاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوانی سلێمانیش دەڵێت:" دابەشکردنی زەوی بە تیروپشک و خاڵبەندییە و ئەو
کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرکراوە، بەڵام بەهۆی
نەبوونی زەوییەوە، تــا ئێستا وەریانــنەگرتووە و دابەشکردنەکەی دواکەوتووە".
ئەدیب لەتیف رایگەیاند: لەئێستادا
ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێدانی زەوی بەکەسوکاری شەهیدان و دوای رێکخستنی ناوەکانی
ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن، هەفتەی ئایندە دەست بەدابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت".
"وتیشی:
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەکانی ئامادەکردووە و هەموو ئەو کەسوکاری
شەهیدانەی ناویان لەلیستەکەدا هەیە لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، لە قۆناغی
یەکەم بەتیروپشک زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان
دابەشدەکرێت".
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان
دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بە تیروپشک و خاڵبەندی دەبێت و سێ
مەرج دیاریکراون کە ساڵانی خزمەت، و ژمارەی
ئەندامانی خێزان، و شوێنی نیشتەجێبوونە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP