سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشکرای دەکات: ئه‌و لیسته‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه، له‌لایه‌ن ته‌یف سامییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و به‌هۆی چەند كێشەیەکەوە بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم گهڕێندراوەتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت دووباره وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستێكی نوێی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ناردوه‌ته‌وه و ئێستا چاودێری دارایی عیراق وردبینی بۆ ئه‌و لیسته نوێیه ده‌كات"
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر لیسته نوێیه‌كه‌ی مووچه كێشه‌ی تری نه‌بێت، دوای وردبینی وه‌زاره‌ت و چاودێری دارایی عیراق له‌لایه‌ن عیراقه‌وه مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند: هه‌موو مانگێك ئه‌و كێشانه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی هه‌رێمی و عیراق، دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت دارایی هه‌رێم ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌موو مانگێك دووباره ده‌بێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP