خوێندکارێکی ماستەر لە دهۆک دەستگیرکرا

کوردستان
12:59 - 2024-11-12

 

خوێندکارێکی ماستەر بەناوی "ئاراس حسێن" لە دهۆک دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی دوورخراوەتەوە لە خوێندن لە گرتە ڤیدیۆیەکدا رەخنەی لە حکومەت و سەرۆک بەشی زانکۆکەی گرتووە دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی داوە.

‎ئارام حسێن، برای ئاراس حسێن راگەیاند "براکەم خوێندکاری ماستەر بووە لە بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی دهۆک تەنها بەهۆی دوو رۆژ نەچوونی بۆ زانکۆ بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە، دواتر براکەم لە گرتە ڤیدیۆیەکدا تووڕەبووە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە و ئەو بڕیارەی بە نایاسایی و سیاسی ناوبردووە، وتویەتی، ئەو بڕیارە لەلایەن حزبەوە دراوە، چونکە سەرۆک بەشەکەی پارتییە".

‎وتیشی: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە سکاڵا لەسەر براکەم تۆمارکراوە ، بەمەبەستی وتە لێوەرگرتن چووەتە بنکەی پۆلیس و دواتریش نێردراوە بۆ دادگا، بەڵام لەوێ بڕیاری دەستگیرکردنی دراوە و لە ئێستا لە گرتووخانەی دهۆک راگیراوە و رێگەش نادرێت بە کەفالەت ئازادبکرێت، چونکە کەیسەکەی بە سیاسی کراوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP