بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە حەسەكە سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا.
لهو بارهیهوه هێزەکانی ئاسایشی رۆژاوای كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكردووە:" ئۆتۆمبێلێکی سەر بە خانەی بریندارانی جەنگ لە جۆری هۆندای لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکە لەڕێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە کە پێدەچێت بەئامێری کۆنترۆڵەوە لەدوورەوە بەسترابێت تەقیوەتەوە."
راشیگهیاندووه:"3 ئەندامی "هەسەدە" لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە دەستبەجێ گیانیان لهدهستدا كه دوو لەو شەڕڤانانە برینداری جەنگی دژی داعش بوون".
تەقینەوەکە لەکاتێکدا بووە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژی ٦ی ئەم مانگەوە بە پشتیوانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی هەمیشەییان لە کەمپی هۆل و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوا دەستپێکردوە و ژمارەیەکی زۆر چەکدار و شانەی نوستوی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیرکردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP