فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشوی رۆژانی ١٥ تا ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا ئەو فەرمانبەرو خوێندكارانە دەگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستورن.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە، پشووی رەسمی بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە رۆژی ١٥ تاوەكو ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ و خوێندكاران دەبێت لە گشت قۆناغەكانی خوێندن لە خوێندنگا و زانكۆكان، كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عیراقن.
دەشڵێت، ئەم پشووە جگە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوور نین.
ئەو رونكردنەوەیەش دوای ئەوە دێت پێشتر حكومەتی هەرێم بۆ خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستور ٩ رۆژ پشووی راگەیاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP