وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سبەی
بژمێرەکانی سەرژمێری سەردانی ماڵەکان دەکەن و چەند پرسیارێکیان لێ دەکەن.
وەزارەتی
پلاندانانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە یەکەم قۆناغی
سەرژمێریدا بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، له ڕۆژانی ١٧، و ١٨ و ١٩ـی مانگ سه‌ردانی
هەموو شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار وله گوندەکانی هه‌ر چوار پارێزگاکەی هه‌رێم، و هه‌موو
خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن .
بەپێی راگەیەندراوەکە سبەی دەبێت هاوڵاتیان
وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە، و بە مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خێزانه‌كان و بۆ
بژمێره‌كانیش له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رژمێری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان
لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆری باڵەخانە، ژماره‌ی خیزانه‌كانی نێو باڵەخانەکە، و ناوی
سیانیی ئه‌ندامانی خێزان، و ناوی دایك و باوكی ئه‌ندامانی خێزان، په‌یوه‌ندیی كه‌سه‌كان
به سه‌رۆكی خێزان، و ڕه‌گه‌ز، مێژووی له‌دایكبوونیان وەردەگیرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP