وەزارەتی پێشمەرگە سه‌باره‌ت شه‌هیدانی په‌ڵكانه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
15:53 - 2024-11-17



وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو لە سنوری خورماتوو، بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق و شه‌هیدبوونی سێ‌ پێشمەرگە بڵاوكرده‌وه‌.

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌: "بە داخەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 لە سنوری خورماتو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" لەئەنجامدا عەقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محه‌مه‌د رەزا که‌ریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و شه‌ریف ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین شەهیدبوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربون.

 روونشیكردووه‌ته‌وه‌كه‌:" ڕوداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP