له‌پێناو رازیكردنی لیۆنێل میسی به‌مانه‌وه‌ی له‌ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، سه‌رۆكی نوێ ی یانه‌كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی ده‌گوازێته‌وه كامپنۆ.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردۆته‌وه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی گفتوگۆی كردووه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ رووبكاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
رۆژنامه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه هێنانی ئه‌گوێرۆ بۆ رازیكردنی لیۆنێل میسیه چوونكه ئه‌ودوانه هاورێ ی نزیكی یه‌كترن و لاپۆرتاش ده‌یه‌وێت به‌م هه‌وڵه‌ی هه‌نگاوێكی دیكه له هێشتنه‌وه‌ی میسی له‌به‌رشه‌لۆنه نزیك ببێته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP