وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا
بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی دەڵێن لە بازگەكانی
كەركوك ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەند دەستگیر كرون، راست نین.
لە راگەیاندراوەی وەزارەتی ناوخۆدا، هاتووە لە
تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی دەستگیركردنی 320 ئەفسەر و کارمەندی بازگەکانی کەرکوک
بڵاوبووەتەوە، گوایە پەیوەندی بە بابەتی پرۆسەی سەرژمێرییەوە هەیە، بەڵام ئەم بابەتە راست نییە، بەڵکو ئێمە 18
ئەفسەر و کارمەندمان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.
باسیان لەوەش کردووە، هەموو ئەفسەر و
کارمەندەکانی ئێستای بازگەکان بەبێ کێشە کار دەکەن و ئەرکی خۆیان بە ئەمەکەوە بەجێ
دەگەیەنن.
دوێنێ بەرەی توركمانی لە كەركوك كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانییدا رایانگەیاند 320 ئەفسەر و كارمەندی بازگەكانی چیمەن، دارەمان و
پردێ دەستگیر كراون، داواشیان لە وەزیری ناوخۆی عێراق كرد، لێكۆڵینەوە لەگەڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك بكات و ئەم بابەتە روونبكاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP