وەزارەتی شەهیدان لە هەرێمی کوردستان، ئاگاداری
کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە لە سەردەمی “رژێمی بەعس”،
ئەندامێکی خێزانەکەیان بێ سەرو شوێن کراوە، نموونەی خوێن-یان لێ وەردەگیرێ.
تیمی نیشتیمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان کە لە
پەیمانگای پزیشکی دادیی بەغدا و فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەهیدانی
عێراق، دەست بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی نمونەی خوێن لە کەسوکاری
ئەنفال و بێسەوشوێنبووان دەکەن.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی شەهیدان و کاروباری
ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەڵمەتەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان “کەلار” و لە ناحیەی رزگاری و بە
دیاریکراوی لە کتێبخانەی گشتی رزگاری دەبێت و پێویستە کەسوکاری ئەنفالکراوان کارتی
نیشتیمانی یەکگرتوو و یان ناسنامەی باری کەسییان پێ بێت و بچنە لای تیمەکان، تا
نموونەی خوینیان بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) لێ وەربگیرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP