ئیسرائیل نامەی نووسراوی هەڕەشە ئامێزی داوەتە عیراق

عێراق
20:55 - 2024-11-22


وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نامەی نووسراوی هەڕەشە ئامێزی ئیسرائیلمان بەدەست گەیشتووە، بەڵام وەڵاممان نەداوەتەوە.
فوئاد حسێن لە کۆڕبەندی مێپس وتی نامە نووسراوەکە لە لایەنێکی دیکەوە بەدەست ئێمە گەیشت، پێشتر پەیامەکە دەنگیی بوو، بەڵام لەم دواییانەدا نامەی نووسراومان بەدەست گەیشت، ئێمە وەڵاممان نەداوەتەوە، بەڵام ڕوون و ئاشکرایە و نامەکە هەڕەشەبوو لە عێراق، ئێستا بابەتەکە گەیشتووەتە نیویۆرک و نامەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە حکومەتی ناتەنیاهووەوە گەیشتووەتە نیویۆرک.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە، هەوڵدەدەن عێراق لە شەڕ دووربخەنەوە.
هەر لە چوارچێوەی گرژییەکاندا ئەمریکا دوایین هۆشداری داوەتە عێراق و داوای ڕاگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان بۆ سەر ئیسرائیل دەکات، جەخت دەکاتەوە "ئامرازی فشار"ـی بۆ سەر تەلئەبیب نەماوە و مەترسیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق نزیکە.
ئەو هۆشدارییەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل سکاڵای لە دژی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار کردووە و داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشانە دەکات کە گرووپە چەکدارییە شیعەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی عێراقەوە دەیکەنە سەر ئیسرائیل. عێراقیش ئەو سکاڵایەی ئیسرائیل بە مەترسی و هەڕەشە لەسەر خۆی دەزانێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP