دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی
بەفر و باران هەموو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەی گەرماش داببەزێت.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق راگەیاند:
لە رۆژی یەکشەممەوە عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی بەشی رۆژهەڵاتی دەریای
ناوەڕاست و باران زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
دەستەکە ڕایشیدەگەیەنێت: لە هەندێک ناوچەی عێراق خێرایی
با زیاددەکات و ئەگەری تۆز و خۆڵیش هەیە، بە شێوەیەک لە هەندێک جێگە مەودای بینین بۆ
یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
هاوکات شارەزایانی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن، رۆژی
25ی مانگ بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێمی کوردستان بکات و پلەی گەرما لە هەموو
ناوچەکاندا نزیکەی 11 پلە داببەزێت، بە جۆرێک لە هەندێک شوێن بە رۆژدا لە خوار 6 پلەی
سیلیزی و لە شەویشدا بۆ چەند پلەیەکی خوار سفری سیلیزی داببەزێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP