وەزارەتی بازرگانیی دڵنیایی له‌ ئاردی سفری عێراقی ده‌دات به‌ هاووڵاتییان

عێراق
17:39 - 2024-12-03

وەزارەتی بارزگانیی عێراق رایگەیاند:" ئارد بەرهەمی خۆمانەو پشكنینی لە رووی كوالێتییەوە بۆ دەكرێت و هیچ ماددەیەكی زیادەی كیمیایی تێدا نییە، كە كاریگەری خراپی بۆ سەر بەكارهێنەر هەبێت."

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە:" وەزارەتەكە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمپانیای دروستكردنی دانەوێڵە كردووە، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی میكانیزمی بەبازاڕكردنی ئاردی سفری بازرگانیی خۆمانە، داواشیان لە خاوەن فڕن و نانەواخانەكان كردووە ئاردەكە بەكاربهێنن."

ئاماژەیان بۆئەوەشكردووە:" لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە دووپاتكرایەوە، ئاردی خۆمانە پشكنینی كوالێتی بۆ دەكرێت، هیچ ماددەیەكی زیادەی كیمیاییشی تێناكرێت، كە كاریگەریی خراپی بۆ سەر بەكارهێنەران هەبێت."

وەزارەتەكە ئەوەش دەخاتەڕوو:" دەیانەوێت پشتگیریی بەرهەمی ناوخۆی عێراق بكەن و بگەنە ئاستی دابینكردنی بەرهەم لە ناوخۆی عێراقدا و خۆبژێوی بكەن، لەگەڵ دابینكردنی بەرهەمێكی تەندروست و جێی متمانە بۆ هاووڵاتییان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP