روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ: بە سەرپەرشتی توركیا راگواستنی كورد لە سوریا لە ئارادایە

کوردستان
18:54 - 2024-12-03

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت:"پرۆسەی راگواستنی پێكهاتەی كورد لە ئارادایە بە سەرپەرشتی توركیاو وڵاتانی تر، دوای ئەوەی بەناو سوپای سوریای ئازاد سێ‌ كەسیان لە تەل رەفعەت سەربڕی."
سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایدەكەن :"رێگە بە هەندێك خێزانی كوردی ئاوارەی عەفرین دراوە كة گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە چۆڵبكەن و بەرەو تەبقە بڕۆن لە ریفی رەققە، ئەو پێشهاتەش لەكاتێكدایە هۆشداريی دەدرێت لە بوونی خواستێكی خراپ بۆ ڕاگواستنی پێكهاتەی كورد لە ناوچەكە."
ئەنكەرە پرۆسەی "بەیانی ئازادی" راگەیاندووە كە لەلایەن سوپای ئازادەوە جێبەجێدەكرێت، لەپێناو راگواستنی كورد لە ریفی باكوری حەلەب. ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیكەی (150) هەزار كوردی سوریا لەگەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە ریفی باكوری حەڵەب نیشتەجێن."
توركیا بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئاماژەی بە پەلاماردانی ناوچەی تەل رەفعەت و منبج كردووە، بەوپێیەی بەشێكن لە ناوچەی ئارام، كە بەنیازە لەنزیك سنورەكانی باشور دروستی بكات. هەر بەپێی زانیاریيەكان هەندێك دەنگ لەناو توركیا قسە لەبارەی (حەلەب 82)  دەكەن، كە مانای ژمارەی ویلایەتێكی نوێی توركیایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP