هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێشڕەویدان و توانیویانە
چەندین ناوچە لە دەوروبەری شاری حەلەب کۆنترۆڵ بکەن، لەنێویشیاندا وێستگەیەکی سەرچاوەی
گرنگی دابینکردنی ئاو بۆ شارەکە.
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: هێزەکانی
سوریای دیموکرات - دوای روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا،
توانیویانە پێشڕەوی بکەن و دەست بەسەر چەندین ناوچە لەدەوروبەری حەلەبدا بگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، جگە لە دەستگرتن بەسەر چەندین
ناوچەدا، توانیویانە کۆنترۆڵی وێستگەی ئاوی ( باپیری) بکەن کە سەرچاوەیەکی گرنگی
دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ حەلەب.
روانگەی سوریی باسی لەوەشکردووە، هەسەدە دەستی بەسەر
شارۆچکەی خەفسەدا گرتوەو لە هەوڵیشدان بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی کوێرسی سەربازی
و پاککردنەوەی حەوت گوند لە دەوروبەری پارێزگای دێرەزور کە لەژێر دەسەڵاتی گروپەکانی
سەر بەرژێمی سوریادا بوون لەوانە گوندەکانی ساڵحییە و تابیە وخشام و مەرات و موزڵوم
و حسێنیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP