سودانی لە رۆژی جیهانی بەخشین ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی کورد خەڵاتدەکات

کوردستان
20:59 - 2024-12-05

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق خەڵاتی نیشتمانیی بەخشینی بەسەر ژمارەیەک گەنجی کوردا دابەشکرد.
ئەمڕۆ لەرۆژی جیهانی بەخشیندا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق خەڵاتی نیشتمانیی "بەخشین"ی بەسەر چەند گەنجێکی خۆبەخش دابەشکرد؛ کە چەند گەنجێکی کورد تێیدا بەشداربوون.
سودانی لە وتارێکدا، ستایشی کاری خۆبەخشانی کردو رایگەیاند، عیراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە کاری خۆبەشی تێدا ئەنجام دەدرێت و  جیهان بەخشندەیی عیراقییەکان دەبینێت کە لە پێناو وڵاتەکەیان ئەنجامی دەدەن سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانەی روبەڕوویان دەبێت.
وتیشی: ئەمڕۆ کاری خۆبەخشی لە هەموو جومگەکاندایە، بۆ هەر هەوڵێکی حکومەت هەوڵێکی پاڵپشت بۆ کاری خۆبەخشی هەیە،  گرنگە ئێمە وەک وڵاتێک لەسەر ئەم هەوڵانە بنیات بنێین بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەمان و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببینەوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP