مامۆستا مەلا محەمەدی شەڵماشی زانای ئایینی و نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد، کۆچی دوایی کرد.
مەلا محەمەدی شەڵماشی وەرگێڕی ڕۆمانی (بێسەرپەرشتان و بێنەوایان)ـەو خاوەن قەڵەمێكی بەبڕشت و دەیان كتێبی ئایینی و مێژوویی و ئەدەبییە، كەسایەتییەكی دیار و ڕێزلێگیراوی ناو مامۆستایانی ئایینییە.
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە رێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەنێوبانگەکەی ڤیکتۆر هیگۆ بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، هەروەها پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
مەلا محەمەدی شەڵماشی خەڵكی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵی ۱۹۳۷ لە گوندی شەڵماشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە ساڵانی شەستەكانەوە هاتووەتە شاری سلێمانی و برای شەهید مەلا ئاوارەیە.
مامۆستا شهڵماشی لە دەگمەنترینی ئەو مەلایانەی کوردستانە، کە هاوشانی نووسین لە زانستە ئیسلامییەکاندا، لە چەندین بواری جیاوازی دیکەدا رۆڵ و کاریگەریی هەبووە، لەوانە: وەرگێڕان، رۆمان، فەرهەنگ و کەلەپوور.
مەلا محەمەدی شەڵماشی دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، لە چاوپێکەوتنێکیدا دەڵێت: لە نێو میللەتاندا 100 ساڵ جارێک پیاوێکی گەورە ھەڵدەکەوێت، لە نێو میللەتی کورددا مام جەلال ئەو پیاوە بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP