محەمەد سەڵاح و لیڤەرپول رێکەوتن !

وەرزش
16:06 - 2024-12-08

محەمەد سەڵاح و لیڤەرپول رێکەوتن !
محەمەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سوورەکان کە هاوینی داهاتوو بۆندەکەى کۆتایی دێت.
بەگوێرەی هەواڵێک کە  ڕۆژنامەی "میرۆر "ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە ، سەڵاح لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول ڕێککەوتووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ،ئەویش دوای ئەوەی گەیشتە رێککەوتن .
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕامی عەباس، بریکاری محەمەد سەڵاح، لە سەرەتای دانوستانەکاندا لیڤەرپوڵی ئاگادارکردووەتەوە کە یاریزانەکە دەیەوێت بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆندەکەى  نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا یانەکە گرێبەستی یەک ساڵەی پێشکەشکردووە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە کە پێشتر لەکاتی ناکۆکییەکاندا، سەڵاح لێدوانی ئاشکرای داوە و ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ئەم وەرزە دوا وەرزی بێت لەگەڵ لیڤەرپوول.
رۆژنامەکە دەڵێت: پارە هەرگیز کێشە نەبووە لەنێوان یاریزانەکە و خودى یانەکە ، بەو پێیەی لە ئێستاوە سەڵاح زۆرترین مووچەی هەیە لە لیڤەرپوول بە زیاتر لە 400 هەزار جونەی ئیستەرلینى  لە هەفتەیەکدا ! قەیرانەکە هەمیشە لە ماوەی گرێبەستەکەدا بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپی فێنوای (کە خاوەنی لیڤەرپوڵە) ئامادە نییە گرێبەستی درێژخایەن پێشکەش بە یاریزانانی سەرووی 30 ساڵ بکات، ئەمەش هەمان هۆکارە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی ڤێرجیل ڤان دایک تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی کاریگەرییە سەرنجڕاکێشەکانی سەڵاح، فێنوای بڕیاریدا وەڵامی داواکارییەکانی بداتەوە، چونکە بەم زووانە ئەستێرە میسرییەکە گرێبەستێکی نوێ و دوو ساڵە واژۆدەکات، ئەگەر لە کۆتا ساتەکاندا  هیچ ئاستەنگێک ڕوو نەدات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP