وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ئەوەی لە سۆشیال
میدیا بڵاوكراوەتەوە گوایە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە لە
زیندانەكانی سوریا هەڵاتووەو تیـرۆریستە، راست نـــییە و شتی وا ڕووینەداوە.
وەزارەتەكە ئەمشەو راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو
دەڵێت، بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەكان ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە
هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە هێزە ئەمنییەكان
هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك و لەوێدا “تیـرۆریستێک” کە لە زیندانەکانی سوریا
هەڵاتووە و لە عێراق دەستگیر كراوە.
ئاماژە بەوەشدەكەن، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی
عێراق دووپاتیدەكاتەوە، كۆمەڵێك تیـرۆریست ماوەیەك لە ژێر چاودێریی ئەواندان و
ئەوە نییە كە لە دەرەوەی عێراق و لە سوریاوە هاتبن.
بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەكان لە وەزارەتی
ناوخۆی عێراق داواش لە میدیاكان دەكات، پابەندی وردبینی بن لە بڵاوكردنەوەی
هەواڵەكان، هەروەها پشت بە سەرچاوە رەسمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری و خۆیان
لە پڕوپاگەندەكان بەدوور بگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP