وتەبێژی حكومه‌تی عیراق: تەواوی هێزەکانی وڵات بۆ هەر پیشهاتێک ئامادەن

عێراق
17:03 - 2024-12-10

وتەبێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئێستای سووریا مه‌ترسیی بۆسەر سەرجەم لایەنەکان هەیە، جەختیش دەکاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر پێشهاتێک ئامادەن.
باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق بە میدیایی فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاند، لەسەرەتایی فراوانبونی گرژی و  ئاڵۆزییەکانەوە، عێراق هیچ  دەستوەردانێکی سەربازیی لە سووریا نەكردوە و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشتوە.
وتیشی: عێراق بەنیاز نییە لە داهاتوشدا دەستوەردان لە کاروباری سووریادا بکات و پشتیوانی هیچ لایەنێکیش ناکات لە دژی لایەنێکی دیکە و دەشڵێت: دۆخی سووریا مەترسی بۆهەموولایەک دروست کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، روبەڕوی دەبنەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەن.
باسی لەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی وڵاتانی عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سووریاوە بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت.
سەبارەت بە مافی پێکهاتەکانی سووریاش عەوادی وتی: ئەگەر کەمیینەکان رووبەڕووی هەڕەشە ببنەوە کاریگەری لەسەر ناوخۆی عێراقیش دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP