ئەمڕۆ چوارشەممە 11—12-2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوەو راگهیاند، ههرێمی كوردستان خۆی بە دووردەگرێت لە هەر کێشەو ململانێیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیی، وەزارەتی دارایی و ئابووریشی ڕاسپارد، لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی دیكه لە بەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.
بهپێی راگهیهندراوی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم:" حکومەتی هەرێم، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێکردوە و لە هەوڵەکانیشی لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانیشن حکومەتی فیدراڵ، لە چەند ڕۆژی داهاتودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچە دابەش بکرێت".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 12ین و موچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، موچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام موچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستاش موچەی مانگەکانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتوە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم کەموکوڕیی لیستەکانی موچەی چارەسەرکردوە ولیستی موچەی هەر سێ مانگەکەی بە تەواوی و بە بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردوە".
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم، داواش لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دهكات، لە کۆبونەوەی داهاتووییان کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی تەرخانکراوی موچەی هەرێم بکەن، تاکو موچەخۆرانی هەرێم، هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، موچەکانیان بەتەواویی و لە وادەی یاسایی خۆیان وەربگرن و چی دی پاساو و بیانوی تەکنیکی، نەکرێتە بەربەست لەبەردەم شایستە داراییەکانی موچەخۆران کە پێویستە دور بێت لە هەمو ناکۆکییەک".
ههر بهپێی راگهیهندراوهكه:"ئهنجومهنی وهزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی دیكه، لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەكان بکات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP