هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، چەند بنکەیەکی سەربازی لە سووریا کردە ئامانج و ناتانیاهۆش دەڵێت، سووریا چیدیکە سوریای پێشتر نییە و گۆڕانکاریش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەین.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "وتمان گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەین، ئەوەتا ئێستا روودەدات".
ناتانیاهۆ نووسیویشییەتی، "سوریا چیتر ئەو سوریایەی پێشوو نییە، لوبنان چیتر لوبنانی پێشوو نییە، غەززە و ئێران چێتر ئەوانەی پێشوو نین".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی 11 رۆژدا کۆتایی بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد هات و شکستی پێهێنرا، لە سەروبەندی تێکشکانی رژێمەکەی ئەسەددا، دەنگۆی هەڵهاتنی بەشار ئەسەد و خێزانەکەی بۆ روسیا میدیاکانی تەنی و دواتریش بە فەرمی ئەوە یەکلا کرایەوە، کە بەشار ئەسەد لە روسیایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP