وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرایدەکات کە وڵاتەکە
بەشدار دەبێت لە پرۆسەى راگوزەر لە سوریاو جەختیش دەکاتەوە کە رێگە نادەن بەهیچ
جۆرێک سوریا ببێتە زەوییەکى بەپیت بۆ تیرۆر.
ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا
رایگەیاندوە؛ هەوڵى بەپەلەماندا بۆ دروستکردنى لێکتێگەیشتن لەنێوان سوریاو
کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تایبەت بەو رێڕەوەى جیهان دەیەوێت سوریا بیگرێتەبەر.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر هێزى نوێ لە
سوریاو بەتایبەتیش دەستەى تەحریر شام بیانەوێت ببنە جێی رەزامەندى و پشتیوانى
جیهان، پێویستە وەڵامدەرەوەى داواکارییەکانیان بن.
هەروەک لاى خۆیەوە، گەیر پیدەرسن، نێردەى تایبەتى
نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا داواى لە سەرکردایەتیی نوێی وڵاتەکەکرد کە
هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک بەڕێوەببەن و کۆتایی بە قۆناغى راگوزەر بهێنن لە وڵاتەکە.
جەختیشى کردوەتەوە کە سوریا لەئێستادا پێویستى بە
چاکبونەوە و دەرچونیەتى لە شەڕى چەند ساڵەو پێویستە هاوکاریی مرۆیی بەپەلە
بنێردرێت بۆ هاوڵاتییان و سزاکانى سەر وڵاتەکەش لاببرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP