ئەحمەد شەرع، فەرماندەى پرۆسە سەربازییەکانى
سووریا رایگەیاند، وڵاتەکەى بەدەست شەڕەوە ماندوو بووەو نابێتە هەڕەشە بۆ سەر
وڵاتانى دراوسێ و رۆژئاوا.
شەرع، لە دیمانەیەکدا داواى هەڵگرتنى سزاکانى سەر
سووریاى کردو داواشیکرد دەستەى تەحریرى شام لە لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکان
بسڕدرێتەوە، کە لە لیستى تیرۆرى نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکاو یەکێتیى ئەوروپاو
بەریتانیادایە.
وتیشی "دەستەى تەحریرى شام گرووپێکى
تیرۆریستى نییە". ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان خەڵکى سڤیل و شوێنە مەدەنییەکان بە
ئامانج ناگرن و گرووپەکەى بە قوربانى، تاوانەکانى دەسەڵاتى ئەسەد ناوبرد.
رەتیشیکردووەتەوە سووریا ببێتە کۆپییەکى
ئەفغانستان، ئاماژەى بەوەشکردووە هەردوو وڵات جیاوازن، دابونەریتى جیاوازیان هەیە
و بۆچوونى وایە ئەفغانستان کۆمەڵگەیەکى خێڵەکى هەیە، دەشڵێت سووریا عەقڵیەتێکى
جیاوازى هەیە و کە بڕواى بە خوێندنى ژن هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP