کەناڵی رەسمی حوسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، ئەم
بەیانییە چەند وێستگەیەکی کارەباو وێستگەی سووتەمەنیی رەئس عیسا کراونەتەئامانج،
پاش هێرشەکەش سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە
راگەیاند.
کەناڵی ئەلمەسیرە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ
چوار هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر بەندەری حودەیدەو دوو هێرشیش کراوەتە سەر
دامەزراوەی نەوتی رەئس عیسا.
لای
خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کەناراوەکانی رۆژئاوای یەمەنی کردووەتەئامانج،
بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتر بدات.
بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکاش بە ئاژانسی
ئەسۆشییەیتد پرێسی راگەیاندووە، هێرشەکانی ئەمڕۆی سەنعا لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام نەدراوە.
ئەم
هێرشانە لەکاتێکدایە، پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، موشەکێکیان خستووەتە
خوارەوە کە لەیەمەنەوە ئاڕاستەکرابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP