لێپرسراوی ئه‌منی سیاسی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستگیركرا

جیهان
10:32 - 2024-12-28


ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا، ده‌ستگیركردنی (عه‌لی ریاز حه‌سه‌ن) لێپرسراوی ئه‌منی سیاسی رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌)دی له‌ شاری دیمه‌شق راگه‌یاند، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی زیاتر ئاشكرابكات.

پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا، ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستگیركردن و راوه‌دونانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌پاشماوه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ناویبردبوون له‌ناوچه‌كانی سوریا راگه‌یاندبو.

ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان، باسی له‌وه‌شكردبوو كه‌ ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رقه‌راكردنی سه‌قامگیریی و ئاسایشی هاووڵاتییان و ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی كه‌له‌ میدیاو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سوریا، به‌ناوی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌، شاڵاوێكی فراوانی ده‌ستگیركردن و كوشتنی هاووڵاتییانی (عه‌له‌وی)یان ده‌ستپێكردووه‌و به‌ده‌یان هاووڵاتی (عه‌له‌وی) له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن یان ده‌كوژرێن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP