رۆژنامه‌ی (الاخبار)ی لوبنانی پیلانێكی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی گواستنه‌وه‌و بازرگانیی و كۆنترۆڵكردنی ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراندنی چه‌ندین بنكه‌و خاڵی سه‌ربازیی له سوریا ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، ئامانجی توركیا پێكهێنانی سوپایه‌كی نوێیه بۆ سوریا، كه له 300 هه‌زار سه‌رباز پێكدێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆئهوهكردووه:" پلانه‌كه‌ی سوریا پێكدێت له دامه‌زراندنی پێنج سه‌ربازگه له ناوچه جیاجیاكانی سوریا، كه ده‌بنه ناوكی سوپایه‌ك كه له 50 هه‌زار چه‌كداری (سوپای نیشتمانیی) لایه‌نگری ئه‌نكه‌ره‌و 50 هه‌زار چه‌كداری دیكه‌ش له (ده‌سته‌ی ته‌حریر شام) پێكده‌هێنرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) توركیایی بڵاویكردووه‌ته‌وه:" توركیا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكه بۆ دامه‌زراندنی پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی له دیمه‌شق و حومس، ئه‌وه جگه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ریاوانیی له ته‌رتوس و لازقیه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP