یۆڤانتۆس – پاولۆ دیبالا بە گریزمان دەگۆڕێتەوە

وەرزش
18:00 - 2021-03-13

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە یانەی یۆڤانتۆس بیر لە ئەنجامدانی بۆندێکی ئاڵوگۆڕپێکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکاتەوە. دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو ھەردوو یانە ئاڵوگۆڕیان بە ئارسەر میلۆ و میرالیم بیانیچ کرد، لە ئێستاشدا و بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت ئامادەیە دەستبەرداری پاولۆ دیبالای ھێرشبەری ببێت لەبەرامبەر تواناکانی ئەنتوان گریزمانی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە. ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە گریزمان ئامانجی لە مێژیینەی خانمە پیرەکەیە و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی ھاوینە ئەو بۆندە بە ئەنجام بگەیەنن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP