سێرجیۆ ئەگوێرۆ :من ھێشتا لە یانەی مانچستەر سیتیم

وەرزش
18:05 - 2021-03-13

لای خۆشیەوە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی و ھێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە چوونی دەکەن بۆ یانەی بەرشەلۆنە. بۆندەکەی ئەگوێرۆ لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی پێدێت و لە ئێستاشدا ئەو ھێرشبەرە دەتوانێت بۆند لەگەڵ یانەیەکی تر واژۆ بکات، لە چەند رۆژی رابردووشدا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە لاپۆرتا بۆندێکی پێشکەشی ئەگوێرۆ کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو روو بکاتە کەتەلۆنییا.. لای خۆشیەوە ئەگوێرۆ لە لێدوانێکیدا ووتی ھەمووان دەنوسن بەرشەلۆنە بەرشەلۆنە، بەڵام با واز لەوە بھێنین و بزانین چی روو دەدات ، من ھێشتا لە یانەی مانچستەر سیتیم. میدیاکان ھۆکاری پەلکێشکردنی ئەگوێرۆیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، لاپۆرتا دەیەوێت میسی بەھۆی ئەگوێرۆوە لەبەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP