به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بڕیاریدا به گه‌ڕانه‌وه‌ى هانده‌ران بۆ نێو یاریگاكه‌ى، ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه تێیدا بڕیاردراوه هانده‌ران بگه‌ڕێنه‌وه نێو یاریگاكه و وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م، هانده‌ران ده‌توانن له یاری تیپی دووه‌مى یانه بلوگرانا به‌رامبه‌ر به یانه‌ى كورنیلا ئاماده‌بن كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و دیداره یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بڕیاریدا هانده‌ران ده‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌ی ئه‌و یاریه بن و هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیداره‌ى یانه‌ى كه‌ته‌لۆنیه‌كه هه‌زار هانده‌ری دیاری كردوه بۆ ئاماده‌بوون له‌و یاریه‌دا و دواتر به‌پێی پێویست و تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسیه‌كان، رێژه‌كه زیاتر ده‌كرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP