به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاتی كلاسیكۆی دووه‌می نێوان هه‌ردوویانه‌ی ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه راگه‌یه‌ندرا ، ئه‌مرۆ یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیا خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30 خولی یانه‌كانی ئیسپانیای بڵاوكرده‌وه ، له‌وخشته‌یه‌دا هاتووه یاریی كلاسیكۆ رۆژی 10ی مانگی داهاتوو كاتژمێر نۆ به‌كاتی مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفرێدۆ دی سیتیڤانۆی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌نجام ده‌درێت ، جێ ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه یاریی چوونی نێوان هه‌ردوو یانه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به ته‌نها گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی پێهات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP