پاش ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی رابردوودا له‌دوای پێنج ساڵ جارێكی تر زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بانگهێشتی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید كرایه‌وه سولتان له‌یه‌كه‌م لێدوانی ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ووتی : ئاست وئه‌نجامی رابردوود بوونه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سوید بكرێمه‌وه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی زلاتانم به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو یاریگادا ده‌توانم گۆرانكاری دروست بكه‌م و ئه‌نجامه‌كان بگۆرم ، ئیبراهیمۆڤیچ ووتیشی له‌ئێستادا به‌شایسته‌ی ده‌گه‌رێمه‌وه سوید له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رجه‌م كێشه و گیر و گرفته‌كانم له‌گه‌ڵ یان ئه‌ندرسۆنی راهێنه‌ری چاره‌سه‌ركردووه بۆیه هیوادارم گه‌رانه‌وه‌م سوود به زه‌رد پۆشه‌كان بگه‌یه‌نێت .
جێ ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵكاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی سویده كاتێك له 116 یارییدا 62 گۆڵی تۆماركردووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP