مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له پهیامێكدا یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزدهكات و پشتیوانیی بۆ یهكێتییهكه دووپاتدهكاتهوه.
دهقی پهیامهكه..
بەرێزان سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەندامانی دلسۆزی رێكخراوەكەتان دەكەین و هیوای گەیشتن بە ئامانجەكانتان بۆ دەخوازین.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە شانبەشانی خەباتی پیشەیی ، لە كاروانی رزگاریخوازانەی گەلەكەشمان لە ناوەندەكانی خوێندندا بە تێكەڵكردنی هەستی نیشتمانپەروەریی لەگەڵ وانەكاندا ، یان لە سەنگەری بەرگریدا رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.
لەم یادەدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخراوەكەتان و سەرجەم مامۆستایان دووپات دەكەینەوە لە پێناو چەسپاندنی سیستمێكی نوێی هاوچەرخی پەروەردە و فێركردن كە تێیدا گشت مافەكانی مامۆستایان و پێداویستیەكانی خوێندن و فێركردنی تێدا دابین بكرێت
سەركەوتن بۆ خەباتی رەوای پیشەیی یەكێتی مامۆستایان دەخوازین
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP