لە بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و
پەرەسەندنی گۆڕانکارییە ئەمنییەکان، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق
رایدەگەیەنێت:" باوەڕمان بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە و بەشداری لە هێرشەکاندا
ناکەين"
عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، پاڵپشتی
وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری عیراق دووپاتکردەوە
و رایگەیاند:" پشتگیری لە عیراق و سەقامگیری ئەو وڵاتە دەکەین".
پەیوەست بە هەڵوێستی وڵاتەکەشی، باڵیۆزی
بەریتانیا رایگەیاند:" هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە دژی پەرەسەندنی زیاتری
گرژییەکانین، کار بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان دەکەین بەرێگای دیپلۆماسی".
ئاماژەی بەوەشکرد" بەشداریمان لە هێرشەکان نەکردووە
و هیچ نیازێکمان نیە بەشداری تێدا بکەین و ئەنجومەنی گشتی باوەڕی بە چارەسەری
سەربازی نییە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP