عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران، له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی له ئێران كردبو، په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنی بڵاوكرده‌وه‌و وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای به نا عه‌قڵانی و سووك وه‌سف كرد‌و رایگه‌یاند:"کەسانی ژیر کە نەتەوە و مێژووی ئێران دەناسن، هەرگیز بە زمانی هەڕەشە قسە ناکەن، چونکە ئێران خۆبه‌ده‌سته‌وه نادات"
رێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یرانی 2025 له په‌یامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه:"هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جەنگێكی سەپێنراوه" و ئێران لە بەرامبەر شەڕێکی سەپێنراودا بە توندی دەوەستێتەوە، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئاشتییەکی سەپێنراوشدا پتەو دەبێت و لە بەرامبەر سەپاندندا خۆبه‌ده‌سته‌وه نادات"
عه‌لی خامنه‌یی جه‌ختیكرده‌وه:" وڵاتەكەی خوێنی شەهیدەكانی لە بیرناكات و ئیسرائیل هەڵەیەكی گەورەی كرد بە هێرشكردنە سەر ئێران و دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت."
لە وەڵامی لێدوانەكەی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش كە داوای "خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واو"ی له ئێران کرد، عەلی خامنەیی، وتی:" کەسانی ژیر کە ئێران، نەتەوە و مێژووی ئێران دەناسن، هەرگیز بە زمانی هەڕەشە قسە ناکەن، چونکە ئێران تەسلیم نابێت".
دەشڵێت، "پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکا بێگومان زیانی قەرەبو نەکراوه‌ی لەگەڵدا دەبێت".
ته‌ئیكیدشیكره‌وه:" رازی نابن نە شەڕ نە ئاشتییان بەسەردا بسەپێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP