پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستا زیاتر لە 160 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراوه".
ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه 28ی6ی 2025، میران به‌ختیار به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند:"پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سنووره‌كه به‌رده‌وامه‌و له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و كۆیه، تائێستا زیاتر له 58 هه‌زارو 600 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانش له‌سنووری پارێزگای دهۆك 49 هه‌زار و 714 تۆن و 480 كیلۆ گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
له‌پارێزگای سلێمانیش بڕ‌یاره 159 هه‌زارو 473 تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕ‌اپه‌ڕ‌ین وه‌ربگیرێت، تائێستاش بڕ‌ی زیاتر له 60 هه‌زار تۆن گه‌نم لە جوتیارانی سلێمانی وه‌رگیراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی بازرگانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌بازاڕ‌كردنی گه‌نمه‌وه تاوه‌كو ئێستا، زیاتر لە 150 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه".
له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆئه‌وه‌كردووه كه: "بڕ‌ی 500 ملیار دینار وه‌ك به‌شی سێیه‌می شایسته داراییه‌كانی به‌روبوومی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خه‌رجكراو ئه‌م رێكاره‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی نه‌ختینه‌یی و سه‌قامگیری بارودۆخی دارایی جووتیاران و هاندان بۆ به‌رده‌وامبوونیان".
رۆژی 26ی ئایار، وه‌زاره‌تی دارایی به‌شی یه‌كه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی خه‌رجكرد، رۆژی 12ی6ی2025 یش وه‌زاره‌ته‌كه به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی به‌بڕ‌ی 500 ملیار دینار خه‌رج كرد، هاوكات رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2025 به‌بازاڕ‌كردنی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و سایلۆكان به بڕ‌ی 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێك گه‌نم، گه‌نمیان له جووتیاران وه‌رگرتووه و بڕ‌یاره بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 400 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP