وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت: "ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 179 كەس بەرزبوونەتەوە، هاوكات 23 كەسیش بە هۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە.
سائر سەبری، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووه: "تا ئێستا 179 كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، زۆرترین تووشبووش لە پارێزگای زیقارن كە ژمارەیان 50 كەسە و دوای ئەویش پارێزگای بەغدا دێت كە 28 حاڵەتی تێدا تۆمار كراوە".
راشیگەیاند: "كەمترین ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی كەربەلا، نەجەف، ئەنبار و سەڵاحەدینە كە هەر یەكێكیان، یەك تووشبووی تێدا تۆماركراوە".
سائر سەبری، ژمارەی گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون ئاشكرا كرد و رایگەیاند: "تا ئێستا 23 كەس بە هۆی تای خوێنبەربوونەوە لە عیراق گیانیان لەدەستداوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا شەش حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە كە حاڵەتێكیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP