دوای 11 ساڵ له رفاندنی، ڕفێندراوێكی دیكەی ئێزدییەكان لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان رزگاركراو گەڕایەوە زێدی خۆی.
بەرپرسی ڕزگاربوانی ئێزدی ژێردەستی تاقمی تیرۆرستی داعش رایگه‌یاند" ڕەوەند ڕەئوف كه مێردمنداڵێكی ئێزدییه، له كاتی په‌لاماره‌كانی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئێزیدیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوو، لە ناوچەی ڕەققەی سوریا دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه .
حوسێن قائیدی بەرپرسی ڕزگاربوانی ئێزدی ژێردەستی تاقمی تیرۆرستی داعش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه :" ره‌وه‌ند ئەمڕۆ یەكشەممە رزگاركراوه‌و گەڕێندراوەته‌وە بۆ زێدی خۆی، ئەوەش دوای 11 ساڵ لە ڕفاندنی لە ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه كاتێك ئه‌و تاقمه هێرشیكردە سەر شەنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدییەكان."
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە ئەندامی خێزانێکی حەوت کەسییە کە تەواوی ئەندامەكانی لە ساڵی 2014 رفێندرابون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP