لێونێل مێسى ئەفسانەى ئەرژەنتینى دوو
ساڵە کاتەکانى لەئەمریکا بەسەردەبات و لەگەڵ یانەى ئینتەرمیامى تۆپى پێ دەکات و
چێژ لەدواین ساتەکانى لەنێو یاریگا وەردەگرێت ، دوور لە جەنجاڵى و گوشارى میدیاکان
، مێسى دوورە دەستى گرتوەو ئینتەرمیامى هەڵبژاردوە .
مێسى لە گەڵ ئینتەرمیامى بەشدارى لە
یارییەکانى جیماى جیهانى یانەکان کرد ، لەگەڵ تیمێک یارى دەکات هەرگیز بەراورد
ناکرێت بە یانە گەورەکانى ئەوروپا ، گەر بەهۆى میواندارى ئەمریکا و خودى مێسى
نەبوایە ئینتەرمیامى دەبوو لە شاشەى تیفییەکانەوە سەیرى مۆندیالى یانەکان بکات! مێسى سەرکردایەتى یانەکەى کرد بۆ قۆناغى شانزە ،
لەوێش بە چوار گۆڵى بێ وەڵام بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان شکستیان هێناو
ئەنجامەکەش چاوەڕوانکراوبووە .
مێسى بەتەنها ڕووبەرووى یانەکان دەبوەوە ،
هەڵبژاردنى یانەکەى ئەمریکا لەلایەن مێسیەوە بۆ پشوودان و خۆشەویستى بووە بۆ تۆپى
پێ و بەردەوام بوونى ، کەچى بەشێک لە میدیا و نەیارەکانى وەک شکستێکى کەمەرشکێن بۆ
مێسى ئەفسانە حیساب دەکەن و بەشەرمەزارى وەسفدەکەن .
زلاتان ئیبراهیمۆفیج ئەو ئەستێرەى
پێشووى بارسا بەرگرى لەمێسى دەکات و دەڵێت : باسی شکستەکە مەکەن وەک ئەوەی خەتای ئەو
بێت، مێسی نەدۆڕا، ئینتەر میامیتان بینى ؟ ئایا پێکهاتەکەتان بینیوە؟ مێسی لەگەڵ پەیکەر یاری
دەکات نەک هاوڕێکانی، ئەگەر لە تیپێکی ڕاستەقینەدا بووایە لە ( پاریس، مانچستەر، یان هەر یانەیەکی گەورە، ئەوا
شێری ڕاستەقینەت دەبینی.
ئەستێرە سویدییەکە بە گاڵتەجاڕیەوە ووتى
: مێسی تەنها لەبەر ئەوە یاری دەکات کە حەزی لە تۆپی پێیە، هەروەها لەبەر ئەوەی هێشتا
دەتوانێت ئەو کارە بکات کە ٩٩%ی یاریزانەکان ناتوانن، بەڵام ئەوانەی لە گەڵین لە
ئینتەرمیامى وەک ئەوەی کیسە چیمەنتۆ هەڵبگرن
ڕادەکەن، لەکۆتایشدا وتی: ئاگاداربە ئەگەر تیپێکی ڕاستەقینەی پێبدەیت جارێکی دیکە گڕ لە یاریگاکە بەردەدا، چونکە مێسی هێشتا مێسییە،
ئەوەی دوێنێ ڕوویدا دۆڕانی ئەو نەبوو، بەڵکو شکستی ئینتەر میامی و شکستی تۆپی پێ
بوو.
ئەم قسانەش دوای ئەوە هات کە لە
سۆشیال میدیا رەخنەیەکى زۆر لە لێونێل مێسى گیراو گاڵتەجاڕییەکى زۆرى پێکراو
بانگەشەى ئەوەش دەکرا کە مێسى وازى لەمێژووى خۆى هێناوەو گوێ بە شکست و بردنەوە
نادات .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP