له‌ كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس له‌ مووچه‌ی هه‌رێم نه‌كرا

عێراق
17:11 - 2025-07-01

 
ئه‌مڕۆ 1ی تەمموزی 2025 کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووه‌وه‌ كه‌به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیار بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە پرسی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و پرسه‌ نه‌كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان تایبەت بە چارەسەری گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە جیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆببنەوە.

پێشتر نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەنجامده‌دات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP