ترێنت تۆپەکەى بەشێوەیەکى نایاب
ئاراستە کرد و رۆدیگەر پێى نەگەشت بەخۆمم ووت ئەمە تۆپى تۆیە دەبێت گۆڵ بکەیت ،
بەهەموو هێزمەوە لێمدا و تۆپەکە چووە خانەى گۆڵەوە .
گۆنزالۆ گارسیاى لاو ، خاوەن هێز و پڕ ووزەى ریاڵ مەدرید
، ئەستێرە نوێیەکەى ریاڵ مەدرید ، هێرشبەرە ناوازەکە ، گۆڵکارە نمونەییەکە ،
گارسیاى لاوى یانەى ریاڵ مەدرید ناسراو بە رائول گۆنزالێسى نوێ ، ئەو یاریزانە
تەمەن 21 ساڵەى یانەى شاهانە دەرفەتێکى مێژوویی بۆدروست بوو ، بەهۆى پێکان و
نەخۆشى ئمپاپێەوە لەلایەن چاپی ئەلۆنسۆى راهێنەرەوە بانگێشتى یانەکە کرا بۆ
یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان و وەک هێرشبەر پشتى پێبەسترا ، گارسیا لە چوار
یارى رابردووى ریاڵ مەدرید سێ گۆڵى تۆمارکردوەو ئاسیستێکى کردوە ، بەشدارى لە
تەواوى سەرکەوتنەکانى یانەکە کردوەو وەک ئەستێرە نوێیەکانى جامى جیهانى یانەکان
دەرکەوتوە ، بەهۆى ئاستە بەرەزەکەیەوە ، بەهۆى گۆڵە کاریگەرییەکانیەوە ریاڵ مەدرید
سوودمەندى گەورەى دارایی بووە ، جگە لەو 31.44 ملیۆن یۆرۆیەی یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی
بەشداریکردنیەوە وەریگرتووە، یانەکە( 3.7 ) ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە بەهۆی بردنەوەی
یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر پاچوکا و سالزبۆرگ (1.85 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر
بردنەوەیەک) ، بەهۆى یەکسانبوون بەرامبەر بە یانەى هیلالیش ( 900 ) هەزار یۆریان
وەگرت .
دوای سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 ى جامى
جیهانى یانەکانى خەزێنەی ڕیال مەدریدی بە بڕی 6.95 ملیۆن یۆرۆ دەوڵەمەندکرد ، دوای
بردنەوەیان قۆناغی ١٦ و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی( ١١.٢ ) ملیۆن یۆرۆی
دکەی بۆ کۆی گشتی خەزێنەى ڕیاڵ مەدرید زیادکرد.
کاتێ گۆنزالۆ بەرامبەر بە یۆڤی
ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد و بۆ ئمپاپێ گۆڕانکارى پێکرا ، یاریزانە 21 ساڵانەکە
ووتى بەراستى ئەو چەپڵەرێزانە باوەڕپێنەکراو چاوەڕوان نەکراو بوو بۆمن ، دەربارەى
ئەوەى بەراورد دەکرێت بە رائول گۆنزالێس ، گارسیا ووتى : زۆر دڵخۆشم چوونکە
ئەفسانە ئیسپانیەکە دوو ساڵ راهێنەرم بووە .
دەربارەى ئەوەش پرسیارى لێکرا کێ
نمونەیی باڵاى ئەوە لە تۆپى پێ ، بێ دوو دڵى ووتى کریستیانۆ رۆناڵدۆ نمونەیی منە و
هەمیشە سەرسامى بوومە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP