دوای هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەكتر، ئەمڕۆ جارێكیتر گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەستیان پێكردەوە.
لەوبارەیەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەكەیان بە رووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا كراوەتەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە: دوای رەزامەندی لیژنەی هەماهەنگی فڕۆكەوانی مەدەنی بۆ بەدواداچوونی سەلامەتی دۆخی ئاسایشی ئاسمانی وڵات و بەگەڕخستنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەی میهرئاباد و ئیمام خومەینی لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی باكوری رۆژهەڵات و باشوری ئێران، بڕیاریانداوە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەستپێبكرێتەوە.
دەشڵێت: گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئێران جگە لە هەردوو فڕۆكەخانەی ئەسفەهان و تەبرێز لە سەعات 5ـی بەیانی تا 6ـی ئێوارە دەبێت و ئاسمانی رۆژهەڵاتی ئێرانیش بە رووی گەشتی ترانزێتدا كراوەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەوڵەكانیان بۆ دووبارە چاكردنەوەی ژێرخانی هەردوو فڕۆكەخانەی ئەسفەهان و تەبرێز بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە كاتی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا تەواوی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی ئێران راگیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP