دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فەرەنسا،
داوا له داواکاری گشتیی ده‌كات، فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن دادوەرەکانی لێکۆڵینەوە
لە دژی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا دەرچووە، پەسەند بکرێت.
ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا
کراوە پەیوەندی بە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئەو هێرشە کیمیاوییانەوه هه‌یه كه ڕژێمی
سوریا لە 21ی ئابی 2013 له ناوچەکانی (غوتەی ڕۆژهەڵات و معزه‌میه‌ی شام)ی کردە ئامانج
و زیاتر لە هەزار هاوڵاتی مەدەنی به گازی سارین کوژران.
(رێمی هایتز) داواکاری گشتیی ڕوونیکردەوە کە:"
بەشار ئەسەد لە ساڵی 2012ەوە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نساوه به "سەرۆکێكی
شەرعی" نازانرێت، ئەوەش به‌هۆی تاوانه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌لایه‌ن
دەسەڵاتدارانی سوریاوه، ئەمەش بە بۆچوونی داواکاری گشتیی، رەوایەتی ده‌دات به‌وه‌ی
ئه‌سه‌د له بەخشینی پارێزبەندیی دیپلۆماسی بێبه‌شبكرێت، کە ده‌به‌خشرێت به سەرکردە
بیانییەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دادگای تێهەڵچوونەوەی
پاریس له‌مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بە تۆمەتی تێوه‌گلانی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی
و تاوانەکانی جەنگ، بڕیاری دەستگیرکردنی نێودەوڵەتیی، كه لە مانگی تشرینی دووه‌م لە
دژی ئەسەد ده‌رچوبو، پەسەندکردبو.
ئه‌و بڕیارەی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە ٢٥ی تەمووزدا
دەربکرێت، ده‌كرێت وه‌ك ده‌ستپێكێ‌كی یاسایی بێ وێنه ئه‌ژماربكرێت، كه فەرەنسا ده‌كات
به پێشەنگ له هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی تاوانە گەورەکان،
تەنانەت ئەگەر ئەندامانی ده‌سته‌ی باڵای سیاسیش بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP