یه‌كێتی پشتیوانیی بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
19:04 - 2025-07-13


د.یوسف گۆران و سەرکەوت زەکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی دەزگای میدیایی کەرکوکیان کردو لەلایەن عیماد ناسیح سەرپەرشتیاری دەزگاکەو سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوکەوە پێشوازیانلێکرا.
لە دیدارێکدا، لەبەرامبەر راپەراندنی کارەکانیان بەشێوەیەکی پیشەیی و نیشتمانیانە دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو کادر و کارمەندانی كه‌ناڵه‌كه‌ کردو پشتیوانی و هاوکاری خۆشیان دووپاتکردەوە.
هاوکات، لە سەردانەکەیاندا، ئاماژە بۆ کارو رووماڵەکانی کەناڵی کەرکوک ، لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کرد و رایانگەیاند:"کەناڵی کەرکوک دیاریەکی بەنرخی سەرۆک مام جەلالە لە ماوەکانی رابردو توانیوێتی سیاسەتی چەپکە گوڵەکە بەرجەستە بکات."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP