شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی دروز و حكومه‌تی سوریا بۆ سێیه‌م رۆژ به‌رده‌وامه‌

جیهان
17:13 - 2025-07-15


شەڕو پێکدادانەکان لە پارێزگای سوەیدا لە سوریا بەردەوامە، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاكە قەدەغەی هاتوچۆی تا كاتێكی نادیار راگەیاند و دوای گەیشتنی سوپای ئەو وڵاتەش بە شارەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکران.

ماوەی سێ رۆژە پێکدادان و ئاڵۆزی لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا سەریهەڵداوە و فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی سوەیداش قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و ئاماژەی بۆئەوەکردووه‌:" قەدەغەی هاتوچۆ لە سەعات 8ی بەیانییەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت".

 داواشیکرد:" دانیشتووانی شارەكە لە ماڵەكانیان بمێننەوە،هەروەها نابێت ئەو چەكدارەکانیش بینا و شوێنی نیشتەجێبوون وەك بەرەی روبەڕوبوونەوە بەكاربهێنن".

لەلایەکی دیکەوە،وەزارەتی بەرگریی سوریا رایگەیاند:" سوپا بەدوای ئەو كەسانەوەیە كە لە دەرەوەی یاسان و هەوڵی هەڵاتن دەدەن".

هاوکات،ئێوارەی دووشەممە هێزەكانی سوریا گەیشتنە سوەیدا كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی دروزن، دوای ئەوەی بەهۆی پێكدادانی گروپە چەكدارەكانەوە لەو پارێزگایە نزیكەی 100 كەس كوژران".

 هەروەها ئاژانسی هەواڵەکانی سانای سوریا بڵاویکردەوە:" دوای گەیشتنی سوپای سوریا بە شاری سوەیدا، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل تانکەکانی سوپای سوریایان لە شاری سوەیدا بە ئامانج گرت، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانش  شه‌ڕوپێكدادانه‌كان سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به‌ كۆچكردن كراون و ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP