محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان راده‌سپێرێت سه‌باره‌ت به هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كیڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە ده‌ستپیبكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ئەو کەس و لایه‌نانه‌ی كه لە پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ 15ی تەمموزی 2025 سەباح نو‌عمان وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه كه: "دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندیی عێراقییەکان و هێرشکردنە سەر هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و پێشخستنی گەشەپێدان ".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌وه‌ڕو كه: " سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکارییانە ئاماژەیەکە بە بوونی نییەتی خراپ، کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخی عێراق و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە گرنگەکانی."
باس له‌وه‌شكراوه كه:"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووه لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و فراوان دەستپێبکەن، بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەو هێرشانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون بەبێ هیچ دوودڵی و نواندنی نەرمییەک."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جەختشكراوه‌ته‌وه كه:" حکومەتی عێراق بە هەموو دامەزراوە و دەزگاکانییەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادات و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگریی، بەشێوەیەک ڕێگر بێت لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی گەلەکەی."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP